‌نرخی دراو له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ

وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2018، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ دیاریكراون.


شوان هادی، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 400 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 141 هه‌زار دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 157 هه‌زار و 250 دیناره‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ نۆ هه‌زار و 500 دیناره‌ و 100 لیره‌ی توركیش به‌ 19 هه‌زار و 250 دیناره‌.

هــ. ر


AM:10:06:11/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 18025 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌