‌به‌وێنه‌... ‌ئه‌م هه‌شت كه‌سه‌ كاندیدن بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان

وێستگه‌ نیوز –
ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ناوی‌ ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ كاندین بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن و نووسراوه‌كه‌ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ كاتی‌ ئه‌نجومه‌ن كرد.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلولی 2018، ئه‌میندارێتی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق نووسراوی‌ ژماره‌ی‌ 77ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ محه‌مه‌د عه‌لی‌ زینی‌ سه‌رۆكی‌ كاتی‌ ئه‌نجومه‌ن كرد.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ ناوی‌ هه‌شت په‌رله‌مانتاریان راده‌ست كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ دانیشتنی‌ داهاتوودا بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن كاندید بكرێن.

ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ی‌ له‌ نووسراوه‌كه‌دا ناویان هاتووه‌ بریتین له‌ "محه‌مه‌د ته‌میم، ته‌ڵاڵ‌ زه‌وبه‌عی‌، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ئه‌لجبووری‌، ئوسامه‌ نوجێفی‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌، ره‌شید ئه‌لعه‌زاوی‌، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا خه‌ڵه‌ف ئه‌لجبوری‌ و محه‌مه‌د خالیدی‌".

محه‌مه‌د ته‌میم

ته‌ڵاڵ‌ زه‌وبه‌عی‌ 

ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ئه‌لجبووری‌

ئوسامه‌ نوجێفی‌ 


محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ 

ره‌شید ئه‌لعه‌زاوی‌ 

ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا خه‌ڵه‌ف ئه‌لجبوری‌  

محه‌مه‌د خالیدی‌


PM:09:56:10/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1969 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو