به‌ڤیدیۆ..هێرشێكی سه‌ر كۆشكی كۆماری به كوشتنی ئه‌ردۆغان كۆتایی دێت
کوشتنی ئەو ئەکتەرەی رۆڵی ئەردۆغان دەبینێت
وێستگه نیوزـ
له فیلمێكی سینه‌ماییدا كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندانی كرا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمار توركیا ده‌كوژرێت.
فیلمه‌كه به‌ناوی (سه‌حوه- Uyanış) ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری له میدیا جیهانییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێكرا و چیرۆكه‌كه‌ی باس له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مموزی 2016ی توركیا ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا ساڵی 2017 ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه به‌ناوی Ali Avci ده‌ستگیركرا و هه‌نیی رابردوو دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به دادگاییكردنی به زیندانیكردنی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ كۆتایی هات.
له فیلمه‌كه‌دا وا نیشان ده‌درێت كه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر كۆشكی كۆماریی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و سه‌ربازه‌كانی كوژراون، ئه‌فه‌سه‌رێك به قاچ ته‌رمه‌كان هه‌ڵده‌داته‌وه و ده‌بینێت یه‌كێكیان هێشتا زیندووه، ئه‌ویش تۆپێكی بلیارد به‌توندی ده‌كێشێت به ده‌موچاویدا و ده‌یكوژێت.
پاشان ئه‌فه‌سه‌ره ده‌چێته نهۆمی سه‌ره‌وه و كوژراوانی خانه‌واده‌ی ئه‌ردۆغان ده‌بینێت، ئینجا دواتریش ئه‌رۆدغان ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ستبه‌سه‌ره و دوا نوێژی خۆی له‌سه‌ر به‌رماڵێك ده‌كات و دوو كه‌سیش چاو دێریی ده‌كه‌ن، ئه‌فسه‌ریه‌كه‌ش له‌پشتیه‌وه لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌و لوله‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌خاته سه‌ر سه‌ری، ئینجا فیلمه‌كه به تاریكبونی شاشه‌كه كۆتایی دێت ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كوشتنی ئه‌رۆدغان به گولـله‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه.
فیلمه‌كه ده‌نگۆیه‌كی خراپی له توركیا به گشتی و لای ئه‌رۆدغان به‌تایبه‌تی نایه‌وه، بۆیه دادگای توركیا ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی به لایه‌نگری بۆ گروپی فه‌تحوڵا گوله‌ن تۆمه‌تبار كرد كه له ساڵی 1999ه‌وه نیشته‌جێی ولایه‌ته په‌نسلڤانیا-ی ئه‌مریكایه‌وه و تۆمه‌تباری لای ئه‌ردۆغانه به‌و كوتایه‌ی كه 250 كه‌سی تێدا كوژرا.
Ali Avciی ده‌رهێنه‌ر له دادگا به‌رگریی له‌خۆی كردوه و وتویه‌تی كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كوده‌تاكه‌وه نییه و ئه‌گه‌ر دژی ئه‌ردۆغان بوایه، فیلمه‌كه‌ی وا ده‌رده‌هێنا كه ئه‌ردۆغان هه‌ڵبێت نه‌ك نوێژ بكات و كه‌سوكاره كوژراوه‌كه‌شی خه‌ڵتانی خوێن كرابن و له پشتییه‌وه كه‌وتنبێتن.
دادگا باوه‌ڕی به قسه‌كانی ده‌رهێنه‌ر نه‌كرد، نه‌ك هه‌ر ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ش، به‌ڵكو دوای كوده‌تاكه 50 هه‌زار كه‌س دادگایی كران و 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریش له كاره‌كانیان ده‌ركران یان هه‌ڵپه‌سێردران، له‌نێویشیاندا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و مامۆستا و دادوه‌ر هه‌بوون.
PM:08:49:10/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 33441
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت