وه‌ڵامی نامه رۆمانسییه‌كان
وێستگه نیوزـ
هه‌ندێكجار هه‌ستێكی پڕ جۆش، به وه‌ڵامێكی ساردوسڕ و پێچەوانە، كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌كات به‌ناخی زه‌ویدا.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی چه‌ند نامه‌یه‌كی رۆمانسین كه وێڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن نامه‌كه‌ی نا‌ئومێد كردوه، له هه‌مانكاتیشدا زۆر كۆمیدین ره‌نگه كه‌سه‌كه دوای خوێندنه‌وه‌ی دابێتی له قاقای پێكه‌نین:
کوڕ: وێنه‌یه‌كی خۆتم بە ستیانهوە بۆ بنێره!
کچەش وتی OK.. ها بگرە، ئینجا ئەم وێنەیەی خستە ناو ستیانەکەیەوە و بۆی نارد
كوڕه ویستی بەمجۆرە خۆشەویستی دەربڕێت و ئه‌مه‌ی بۆ كه‌پڵه‌كه‌ی نوسی: I < 3 U
کچ: ئه‌زانم یه‌ك گهردیكه له یۆد (وه‌ك ئاماژه بۆ پیتی I) سێ ئه‌وه‌نده له كێشی یۆرانیۆم (وه‌ك ئاماژه بۆ پیتی U) سوكتره، ئێ ئینجا ئه‌مه چییه؟
كوڕ: ناتوانم هه‌ناسه به‌م
كچ: له‌به‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌یه كه بۆ منت هه‌یه
كوڕ: نا چونكه زۆرم خواردوه!
كوڕ: بەڕاستی وشه‌یه‌ك نییه جوانیی تۆی پێ وه‌سف بكرێت
كچ: زۆر سوپاس
كوڕ: به‌ڵام ئه‌توانم به ژماره پێت بڵێم، جوانییه‌كه‌ی تۆ 3/1 یه
كچ: پێم بڵێ، له‌وكاته‌وه‌ی یه‌كترمان ناسیوه سه‌یری هیچ كچێكی ترت نه‌كردوه؟
كوڕ به ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی دایه‌وه و نوسی: کە یه‌كێك رێجیمی كرد و نانی نه‌خوارد، مه‌عنای ئه‌وه نییه ته‌ماشای مێنوهكه نه‌كات!
كچ: باشه ئه‌وكاته‌ی نه‌خۆش بوی هەر من بووم له‌گه‌ڵت بوم؟ چییه ئه‌ڵێی ئه‌و سوپه خۆشه‌ت بیرچۆوه كه بۆم كردی
كوڕ: یه‌ك ده‌قه بوه‌سته، بیرم كه‌وته‌وه وابزانم كه سوپهكهم خوارد ئینجا نه‌خۆش كه‌وتم
كوڕ: من ته‌نها له‌دوای نیوه شه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچهكانما ئه‌چمه ده‌رێ
كچ: ئه‌مه بۆ؟
كوڕ: ئەوان وائەزانن زۆر رۆمانسیم، به‌س نازانن راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وكاته نه كافێ ماوه نه چێشتخانه، هه‌مووی داخراوه، دواجار یه‌ك فلسیان بۆ خه‌رج ناكه‌م
كچ: به‌ڕاستی عه‌بقه‌ریت
كوڕ: ههورهبروسكهیهكی به‌هێزه، حەزم ئه‌كرد هه‌ر ئێستا لێره بویتایه، من و تۆ و باران
كچ: ئای خوایه..ئه‌گه‌ر بمزانیایه باران ئه‌بارێت، ئاوی تهماتهكانم نه‌ئه‌یا
كوڕ: ئادەی وێنه‌یه‌كی خۆتم بۆ بنێره؟
كچ: هیچم لا نییه
كوڕ: باشه وێنه‌یه‌كی خۆت له ئاوێنه‌كه‌دا بگره...ئەویش ئەمەی بۆ نارد
PM:04:30:10/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 17762
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت