‌نرخی تمه‌ن له‌ مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌

وێستگه‌ نیوزـ

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلولی‌ 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوو.

ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، یه‌ك ملیۆن و 275 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه نرخی 100 دۆلار به‌ حه‌واڵه‌، یه‌ك ملیۆن و 320 هه‌زار تمه‌ن بووه‌ و‌ 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌ 9 هه‌زار و  850 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به‌ 9 هه‌زار و 800 دینار بوو.


PM:03:26:10/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 31285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌