‌بەوێنە.. بومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆنی هەژاند
‌دیمەنێک لە بوومەلەرزەکە

وێستگە نیوز -


بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦.٧ پلە بە پێوەری ڕیختەر باکوری ژاپۆنی هەژاند و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.


میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەرلەزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر دورگەی هۆکایدۆ لە باکوری ژاپۆنی هەژاندووە و بەوهۆیەشەوە تا ئێستا لانیکەم هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان کەسی تریش بیسەروشوێن بوون.


ئاماژەیان بەوەش کردووە، بومەلەرزەکە بووەتەهۆی داڕمانی زەوی و کارەبای ٣ ملیۆن خانوبەرەی پچڕاندووە.


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەزاری دانیشتووانی ناوچەکە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بومەلەرزەکەوە بە سەدان کەس بریندار بوون و زیانێکی مادی زۆر بە ناوچەکە کەوتووە.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەمەبەستی بەهاناوەچوونی خەڵکی دورگەی هۆکایدۆ نزیکەی ٢٠ هەزار کەس لە تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوچەکە کراون.






































































AM:11:13:06/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 19597 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌