‌ئه‌سه‌د لێبووردنی گشتی بۆ چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌كات
‌چەکدارە نەیارەکانی حکومەتی سوریا

وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ رووسیا، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی‌ سوریا، لێبوردنێكی‌ گشتیی‌ بۆ چه‌كداره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان.


وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ رووسیا، روونیشیكرده‌وه‌، فه‌رمانده‌یی‌ سه‌ربازی‌ سوریا له‌ هه‌وڵی‌ ئاماده‌كردنی‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌ به‌ لێبوردنی‌ گشتی.

میخائیل میزینتسیڤ، سه‌رۆكی‌ ناوه‌ندی‌ نیشتمانی‌ ئیداره‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ رووسیای‌ ئیتیحادی‌، رایگه‌یاند، ده‌سته‌ سورییه‌ تایبه‌ته‌كان، هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن پرۆژه‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ لێبوردنی‌ گشتیی‌ گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن.

وتیشی‌: "بڕیاری‌ لێبوردنه‌ گشتییه‌كه‌ هه‌موو چه‌كدارێكی‌ یاخیبوو ده‌گرێته‌وه‌، جگه‌ له‌وانه‌ی‌ ده‌ستیان سوور بووه‌ به‌ خوێنی‌ خه‌ڵكی‌ سوریا و تاوانی‌ تیرۆریستی‌ گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌".

ده‌ركردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ كاتێكدایه‌، هه‌وڵێك له‌ ئارادایه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی‌ سوریا.

سه‌رۆكی‌ سوریا فه‌رمانی‌ كردووه‌، دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكه‌ن بۆ ئه‌و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان.

هاوكات ده‌ستپێكردنی‌ شه‌ڕی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ئیدلب له‌ ئان و ساتدایه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ دیمه‌شق خوازیارن هه‌رچی‌ زیاتره‌ چه‌كداره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان خۆیان راده‌ست بكه‌ن.

هــ. ر


AM:09:10:06/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1269 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو