‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرا كرا
‌دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد

وێستگه‌ نیوز ـ

بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت.


بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان، لە راگەیەنراوێكدا لە لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌تەوە: "یەكشەممە 9ی ئه‌یلولی 2018، مووچەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی مانگی 8ی 2017ی كەمئەندامان دابەش دەكرێت".

پێشتریش وێستگه‌ نیوز بڵاویكردەوە، كە لە رۆژی چوار شەممە 5ی ئه‌یلولی 2018، دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت و رۆژی پێنجشەممە مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكەی وێستگه‌ نیوز ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردبوو، "رۆژی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و دووشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت و دواتر خوێندنی باڵا و شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و ئاسایش و چەند شوێنێكی دیكە دابه‌شده‌كرێن".

خشته‌ی یه‌كه‌می مووچه‌ به‌پێی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌بێت كه‌ 378 ملیار دیناره‌و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌یداته‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌، هه‌روه‌ك بڕی 317 ملیار دیناریش له‌ به‌غداوه‌ دێت بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

هــ. ر


PM:11:21:05/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 31617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو