‌به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ..به‌هێزترین زریان له‌ ژاپۆن رویدا
‌دیمەنێک لە زریانی Jebi

وێستگه‌ نیوزـ 

زریانه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ژاپۆن به‌ناوی (جیبی-Jebi) بوه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربونی 349 كه‌س و زیانێكی ماددی زۆریشی به‌و وڵاته‌ گه‌یاند، به‌تایبه‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی كانسای كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی ئۆساكاوه‌.

زریانی جیبی، نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلولی 2018 له‌ كه‌ناراوه‌كانی خۆرئاوای ژاپۆنی به‌ خێرایی 216 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا به‌ باوبۆرانه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد و به‌هۆیه‌وه‌ 9 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و 340ی دیكه‌ش برینداربوون.

زریانه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌ كه‌ سه‌قفی خانوو و ئۆتۆمبیلی بچوك و بارهه‌ڵگری هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێكیشیان سوتاون، زریانه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌ كه‌ پاڵی به‌ كه‌شتییه‌كی قورسیش كه‌ كێشه‌كه‌ی 2 هه‌زار و 591 تۆن بووه‌، ناوه‌ و داویه‌تی به‌ پردێكی ده‌ریایی كه‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كانسای نێوده‌وڵه‌تی له‌ ژاپۆن.

به‌هۆی تێكشانی پرده‌كه‌وه‌ ئاو چوه‌ته‌ زۆربه‌ی به‌شه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌رپرسان ناچاربوون سه‌رنشینه‌كان كه‌ ژماره‌یان 3 هه‌زار كه‌س بووه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ بگوازنه‌وه‌ و بۆ ئه‌مڕۆش چوارشه‌ممه‌ نزیكه‌ی 160 گه‌شتی ئاسمانیی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا، ژاپۆن زریانی وا به‌هێزی وه‌ك زریانی (جیبی) به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌هێززی زریانه‌كه‌، زیانه‌كانی كه‌متر بووه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێشبینی كراوه‌.







AM:09:58:05/09/2018
























































ئه‌م بابه‌ته 25617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌