هونهرمهندێكی ناسراوی كورد كۆچی دوایی كرد
محەمەد عەلی ئەتروشی
وێستگه نیوز ـ
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئەیلولی 2018، هونەرمەند و کەسایەتیی دیاری هەرێمی کوردستان محەمەد عەلی ئەتروشی، کۆچی دوایی کرد.
ئەم ئێوارەیە هونەرمەندی دیاری پارێزگای دهۆک محەمەد عەلی ئەتروشی، كۆچی دوایی كرد کە یەکێک بوو لە کەسایەتیە دیار و ناسراوەکانی دەڤەری بادینان.
ئەم هونەرمەندە کە خاوەن دەیان بەرهەمی هونەرییە و یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بادینان، ئەم ئێوارەیە بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد.
هــ. ر
PM:09:29:02/09/2018
ئهم بابهته 50305
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت