به‌ڤیدیۆ... یه‌كه‌م قوربانی كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێر
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "یه‌كه‌م قوربانی كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوك – هه‌ولێرمان دا".
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "كاتژمێر 8:52 ده‌قیقه‌ی سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئابی 2018 له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كه‌ركوك له نزیك مه‌فره‌قی قوشته‌په ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا پیكاب كه مێردمنداڵێك لێی ده‌خوڕی و مۆڵه‌تی شۆفێریشی نه‌بوو به خێراییه‌كی زۆره‌وه خۆی كیشا به 4 پیاده كه ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان بوون و له شه‌قامه‌كه ده‌په‌ڕینه‌وه".
فازڵ حاجی ده‌ڵێت: "له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا هه‌ر 4 پیاده‌كه به‌سه‌ختی زامداربوون كه زامی یه‌كێكان زۆر سه‌خته".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆی رووداوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها یه‌ك شت ده‌رده‌خات ئه‌ویش بێئاگایی و سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌و كه‌سه‌یه كه پیكابه‌كه لێده‌خوڕێت،چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خێرایی كه‌م ناكاته‌وه یان برێك ناكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاست و مه‌ودای بینین زۆره له شوێنه‌كه و له دووره‌وه ئه‌و كه‌سانه دیاربوون كه ده‌په‌ڕینه‌وه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات كه مناڵه‌كان هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییان كه‌مه بۆیه نابیت رێگایان پێبدرێت ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی یاساییان رێگایان پێنه‌دات و نابێت بڵێین (وه‌ڵا له‌بابی باشتره)، چونكه كۆتایی ئه‌م باشتره به‌م كاره‌ساته بووه".
PM:02:46:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 99530
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت