دادگای فیدڕاڵی عیراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەسەندکرد


وێستگه‌ نیوز -
وته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی كۆتایی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی‌ ئابی‌ 2018 ئیاس ساموك وته‌بێژی فه‌ڕمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق رایگه‌یاند كه‌ "له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا و به‌ ئاماده‌بوونی كۆی ئه‌ندامه‌كانی، دادگای باڵای فیدراڵی سه‌یری داواكاری په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی كرد".

ساموك وتی‌: "دادگا وردبینی له‌و ناوانه‌دا كرد كه‌ له‌ به‌رواری 17 ی ئابی‌ 2018 له‌ كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بۆ دادگا نێردرابوو".

وتیشی‌: "دوای وردبینیكردنی ناوه‌كان و ئه‌و په‌ڵپانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ھه‌ندێكیان ھه‌بوون، دادگای باڵای فیدراڵی به‌كۆی ده‌نگ ناوه‌كانی په‌سه‌ند كرد".

له‌ 12ی ئایاری رابردوودا ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌ھۆی سكاڵای‌ هه‌ندێك لایه‌ن كه‌ باسیان له‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری ده‌كرد، بڕیاردا به‌شێك له‌ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی كۆتایی ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دواكه‌وت.


PM:01:42:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو