سه‌رچاوه‌یه‌ك: نه‌وه‌ی نوێ و سائیرون و نه‌سر و حیكمه و وه‌ته‌نیه گه‌وره‌ترین كوتله پێكده‌هێنن
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی رایگه‌یاند كه جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانییه‌كانی سائیرون، نه‌سر، حیكمه و وه‌ته‌نیه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق پێكده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاشكرایكرد كه هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، هاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مای حه‌كیم و هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نیه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی و یه‌كێتی هێزه سوننیه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی رێككه‌وتوون.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له نێو ئه‌و لیستانه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی رێككه‌وتوون، لیستی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و به‌یاریق ئه‌لخه‌یر هه‌یه".
وتیشی: "كۆی كورسیه‌كانی ئه‌و لیسته ده‌گاته 143 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و به‌وشێوه‌یه ده‌بنه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانوون به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ راگه‌یاندنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی.
هاوكات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌بدوڵا ئه‌لزه‌یدی سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه رایگه‌یاند كه "به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
عه‌بدوڵا ئه‌لزه‌یدی وتی: "كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه بۆ وتووێژكردنه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی".
روونیشیكرده‌وه ئه‌و لایه‌نانه زۆر له پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نزیكن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی.
زه‌یدی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جیاواز ده‌بێت له كۆبوونه‌وه و وتووێژه‌كانی رابردوو و گفتوگۆكان له‌نێوان سه‌رۆكی كوتله‌كان ده‌بێت نه‌ك لیژنه‌كان".
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
PM:01:35:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 8702
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت