هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌: هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌مێننه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز –
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش ئاشكرایكرد كه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ پێویست بكات هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌مێننه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆلۆنێل شۆن رایان وته‌بێژی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا له‌ شاری‌ ئه‌بوزه‌بی‌ وتی‌: "تا پێویست بكات و له‌پێناو به‌دیهێنانی‌ سه‌قامگیری‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ پێشتر له‌ژێر ده‌ستی‌ رێكخراوی‌ داعشدا بوون، هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌مێننه‌وه‌".

وتیشی‌: "هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق بۆ به‌شداریكردنه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ به‌دیهێنانی‌ سه‌قامگیری‌ له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كاندا".

كۆلۆنێل شۆن رایان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "بۆ به‌دیهێنانی‌ سه‌قامگیری‌، بوونی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق پێویسته‌ و ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی‌ وامانلێده‌كات بمێنینه‌وه‌".

له‌ 5ی‌ شوباتی‌ 2018دا وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ نیازی‌ نییه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا هێزه‌كانی‌ له‌ عیراق بكێشێته‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاشكراشیكرد به‌گوێری‌ رێكه‌وتنێكی‌ ئه‌مریكا و عیراق، ئه‌ركی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت بۆ مه‌شقپێكردنی‌ یه‌كه‌كانی‌ سوپای‌ عیراق و ئاماده‌كردنی‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر.


PM:12:14:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو