به‌وێنه... زه‌ریا به خوێنی نه‌هه‌نگه‌كان سور بوو
وێستگه نیوز –
گوندنشینانی گوندێكی دووره‌ده‌ستی باكووری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ده‌یان نه‌هه‌نگیان راوكرد و پارچه‌پارچه‌یان كرد و به‌وهۆیه‌وه ئاوی زه‌ریاكه سوور بوو.
ماڵپه‌ری "بی بی سی فارسی" به مانشێتی"زه‌ریا به خوێنی نه‌هه‌نگه‌كان سور بوو" رۆژی 2018/8/17 چیرۆكی چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه خوێندكارێكی زانكۆی كامبریج ی به‌ریتانی چركاندبوونی.
بی بی سی، فارسی: "ئه‌م وێنانه كه له دوورگه‌ی فارو گیراون، زه‌ریایه‌كی نغرۆ له خوێن پیشان ئه‌دات. دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه له كاتی ئاماده‌كاریدا بۆ چه‌ند مانگی ساردی زستان به ده‌یان نه‌هه‌نگیان راو كردووه".
ئه‌لیسته‌ر وارد، قوتابی 22 ساڵه له زانكۆی كامبریج وێنه‌ی ڕاوكردنی نه‌هه‌نگه‌كانی له كه‌نداوی "سانداواگو" وێنه‌گرتووه.
دوورگه‌ی فارو، له باكوری ئه‌وروپا، له‌نێوان ده‌ریای "نه‌رویج" و باكوری ئۆقیانوسی "ئه‌تڵه‌سی"دایه و له 18 دوورگه‌ی بچووك پێك هاتووه.
گۆشتی نه‌هه‌نگ جۆره‌كانی سه‌رچاوه‌ی خۆراكی نزیك به 89 هه‌زار دانیشتووی دوورگه‌ی "فارو" دابین ئه‌كا كه زستانی پێ به‌ڕێده‌كه‌ن.
دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه ساڵانه ده‌ست ده‌كه‌ن به كوشتنی نه‌هه‌نگه‌كان ئه‌مه سونه‌تێكه بۆ راوچیان به‌رده‌وامی هه‌بووه، به‌ڵام وێنه‌ی ئه‌م سونه‌ته كۆنه بۆ خه‌ڵكانێك كه ئاشنانین پێی ناعه‌قڵانی و سه‌رسوڕهێنه‌ره.
وارد، له زۆری ژماره‌ی نه‌هه‌نگه‌كان كه له كهنداوهكهدا بوون توشی سه‌رسوڕمان بووه، رایگه‌یاند كه "راوچیانی ئه‌م نه‌هه‌نگانه بۆ خواردنی خۆیان رایان ئهكێشنه قه‌راخی كه‌نداوه‌كه".
وتیشی: "كاتێك به راده‌ی پێویست نزیك ئه‌بنه‌وه كوشتنی به‌كۆمه‌ڵیان ده‌ست پێ ئه‌كات. ته‌نانه‌ت منداڵانیش دێنه مه‌یدان و به گوریسه‌كان رایان ده‌كێشن و له‌سه‌ریا هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز ئه‌كه‌ن".
ئه‌لیسته‌ر وارد ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد "ئێمه بێده‌نگ و سه‌رمان سوڕمابوو له‌هه‌مان كاتدا په‌رێشان بووین و وامان لێ هاتبوو كه چۆن خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه".
دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه راوكردنی نهههنگهكانیان به شێوازێك له چالاكی به‌كۆمه‌ڵیان ئه‌بینی كه هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێ له‌و چالاكیهدا به‌شداری بكات.
ئه‌وان ده‌ڵێن: "ئه‌م كاره له‌ژێر چاودێری و یاسای ناوخۆیدا ئه‌نجام ئه‌درێت به شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام ئه‌درێت كه نه‌هه‌نگه‌كان كه‌مترین ئازاریان پێ بگات".
دانیشتوانی دوورگه‌ی فارو، ده‌ڵێن: "هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ناكات به شێوه‌یه‌ك هه‌موو ساڵێك له‌نێوان سه‌دهه‌زار نه‌هه‌نگدا له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی فارودا 800 نه‌هه‌نگیان راوده‌كرێن".
به‌ڵام شێواز‌و جۆری راوكردن و كوشتنی نه‌هه‌نگه‌كان وای كردووه نیگه‌رانی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌لیسته‌ر وارد، رایگه‌یاند "ده‌نگ و هاواری نه‌هه‌نگه‌كان له‌كاتی راوكردنیاندا ئه‌بیسترێت. ئه‌وانه‌ی كه راوهكهیان ئه‌نجام ئه‌دا قولاپیان به گوریسهكانهوه ئه‌به‌ست و نهههنگهكانیان پێ ڕائه‌كێشا و دواتر به چه‌قۆ و به هێزی زۆره‌وه هێرشیان ئه‌كرده سه‌ریان. ئه‌م نه‌هه‌نگانه به شێوازێكی مرۆڤانه راو نهئهكران".
سه‌رچاوه: BBC Persian
و: رێبوار هه‌ورامی
AM:11:43:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 10160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت