ئه‌مریكا هۆشداری‌ ده‌داته‌ هاوڵاتییه‌كانی‌ له‌ گه‌شتكردن بۆ عیراق



وێستگه‌ نیوز –
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا هۆشداری‌ دایه‌ هاوڵاتییه‌كانی‌ له‌ گه‌شتكردن بۆ عیراق و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئاستی‌ مه‌ترسی‌ عیراق له‌ پله‌ی‌ چواره‌مدایه‌.

ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كه‌ی‌ له‌ پێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی‌: "ئه‌گه‌ر زۆر هه‌یه‌ هاوڵاتییه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ عیراق رووبه‌ڕووی‌ توندوتیژی‌ و رفاندن بنه‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ژماره‌یه‌ك گروپی‌ تیرۆریستی‌ و یاخی‌ له‌ عیراق چالاكن و به‌شێوه‌یه‌كی‌ رێكخراو هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌ عیراقییه‌كان و هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌".

وتیشی‌: "هه‌روه‌ك ره‌نگه‌ میلیشیا تایه‌فییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوڵاتییه‌ ئه‌مریكییه‌كان و كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی‌ عیراق بكه‌ن".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "توانای‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مریكی‌ بۆ دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ عیراق رۆتینییه‌ و توانای‌ به‌ هاناوه‌چوونی‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ عیراق سنوورداره‌".

ماوه‌ ماوه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا هۆشداری‌ ده‌داته‌ هاوڵاتییه‌كانی‌ له‌گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ بارودۆخی‌ ئه‌منییان ناسه‌قامگیره‌.



AM:10:05:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو