پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی چوار داواكراوی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

بنكەی پۆلیسی هەواری شاری سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی 4 تۆمەتباری ده‌ستگیر كرد كه‌ پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، لەدرێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەسەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كەفەرمانی دەستگیركردنیان هەیە، بنكەی پۆلیسی هەواری شار 4 تۆمەتباری دەستگیركرد كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە .

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ لەئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەبریاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی  430 و 432 و مادده‌ی 7ی توندوتیژی خێزانی لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن و دەستیشگیراوە بەسەر چەند پارچە چەكێكدا .


AM:12:04:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو