وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق شانه‌یه‌كی "تیرۆرستی" له به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی "تیرۆرستی"ی له به‌ری چه‌پی موسڵ راگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه كه مه‌فرزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازی به پشت به‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگریی ورد و له پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌ندا شانه‌یه‌كی "تیرۆرستی"یان له به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ستگیركردوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه شانه‌كه كاریان گواستنه‌وه‌ی چه‌كداران و كه‌لوپه‌ل بووه تا له كرده‌وه‌ی توندوتیژی و به‌ئامانجكردنی هاوڵاتیان به‌كاربهێنرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه وێڕای ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی شانه "تیرۆرستییه‌كه" ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مۆبایل و سیم كارت و كارتی بالانسدا گیراوه و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانیش له‌لایه‌ن دادگا و به‌پێی مادده‌ی 1/4ی تیرۆر داوا كراون.
PM:11:58:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1910
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت