سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌چێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێرا
وێستگه نیوزـ
بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌رۆك كۆماری ئێران بچێته په‌رله‌مان و وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی چۆنیَتی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابوری وڵاته‌كه‌ی بداته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی په‌رله‌مانی ئێرانی له‌زاری ئه‌سه‌دوڵا عه‌باسی، په‌رله‌مانتاری ئێران بڵاویكرده‌وه: له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنێك بۆ گوێگرتن له وه‌ڵامه‌كانی حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رێككه‌وتون و ئاشكرایكرد دانیشتنه‌كه له رۆژی 28ی ئاب به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات حسێن عه‌لی ئه‌میری، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری په‌رله‌مان، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئێرنا ره‌تیكرده‌وه كه كاتی ئاماده‌بوونی رۆحانی له ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی دیاری كرابێت، بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران بداته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئێرانی داوایانكردبوو روحانی له په‌رله‌مان ئاماده‌بێت و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان له‌باره‌ی پلان و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخی ئابوری وڵاته‌كه‌یان بداته‌وه.
سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام واشنتن سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و رۆژی دووشەممە 6ی ئابی 2018، ترەمپ واژووی لەسەر گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران کرد و به‌وه‌ش رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پێشتر و له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی له‌باره‌وه دابوو.
رۆژی سێشه‌ممه 7ی ئابی 2018، تره‌مپ دوایین هەڵوێستی لەسەر ئەو بڕیارەی راگەیاند و سزاكانی سه‌ر ئێرانی واژوو كرد و خستییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: "ئابڵوقەکانی سەر ئێران بە فەرمی چەسپان، ئەمانە دژوارترین ئابڵوقەن تا ئێستا سەپابن".
ترەمپ دەشڵێت: "لە مانگی 11، ئابڵوقەکان دەچنە قۆناغێکی دژوارترەوە، هەرکەسێک بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا ناکات، من تەنها داوای ئاشتی جیهانی دەکەم، هیچی دیکە!".
ئەمریکا ناڕازییە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە و دەیەوێت لە رێگای سزاکان فشاری تەواو دروستبکات تا تاران لە پەلهاوێشتن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەشیمان بکاتەوە، تارانیش هەم رەتیدەکاتەوە و هەمیش سورە لەسەر ئەوەی سزاکانی ترەمپ چۆک بە کۆماری ئیسلامی دانادەن.
بڕیاروایه له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، ئه‌مریكا بەشی دووەمی سزاکانی بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێتەوە، لەم بەشەدا هەناردەکردنی نەوت و گازی ئێرانی قەدەغە دەکرێت، ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌ر وڵات و لایەنێک هاوردەی ئەم دوو سەرچاوە سەرەکییەی داهاتی ئێران بکات، ئه‌ویش روبەڕوی سزاکانی واشنتن دەبێتەوە.
PM:11:35:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت