ناسا "هه‌ساره‌ی دۆزه‌خ"ی دۆزییه‌وه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
زانایانی گه‌ردونناسی له ئاژانسی ئاسمانیی ئه‌مریكا ناسراو به ناسا، هه‌ساره‌یه‌كی گازیی نوێیان دۆزییه‌وه كه پله‌ی گه‌رمی تیایدا ده‌گاته راده‌یه‌ك ئاسن و تیتانیۆم-ی تێدا نه‌ك ده‌توێنه‌وه، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ده‌بنه هه‌ڵم.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی میترۆ-ی به‌یتانیا، "هه‌ساره‌ی دۆزه‌خییه‌كه" به‌زۆری له هایدرۆجین پێكهاته‌ی ره‌ق پێكهاتووه، له‌زاری گه‌ردونناسه‌كانی ناساشه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه هه‌ساره‌كه له هه‌ساره‌ی خۆر گه‌رمتر نییه، به‌ڵام ئه‌و وزه‌یه‌ی كه تێیدایه، له وزه‌ی هه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر زیاتره.
زاناكانی ناسا ناوی هه‌ساره‌كه‌یان ناوه KELT-9b و ئاشكرایانكردوه كه پله‌ی گه‌رمی تیایدا ده‌گاته 4 هه‌زار و 300 پله‌ی سه‌دی، به‌وه‌ش ئه‌و هه‌ساره‌یه ده‌بێته گه‌رمترین هه‌ساره‌ی جگه‌له خۆر كه تائێستا دۆزرابێته‌وه.
به‌وته‌ی زاناكان قه‌باره‌ی هه‌ساره‌كه سێ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری ده‌بێت، به‌ڵام چڕییه‌كه‌ی به‌ئاستی نیوه كه‌متره، زاناكانیش ئه‌و گه‌رمییه زۆره‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه نزیكه له‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه لێی جیابونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌ستێره‌كان خولێكی ته‌واو به 36 كاتژمێر به‌ده‌ری هه‌ساره‌كه‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌شێك له هه‌ساره‌كه هه‌میشه له‌به‌ر خۆردایه.
هه‌ساره‌كه ساڵی رابردوو دۆزراوه‌ته‌وه و 650 ساڵی هه‌تاوی دووره له زه‌وی و ده‌رگایه‌كی نوێی به روی زانایاندا كردوه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سارانه‌ی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بتوانرێت مرۆڤ ژیانی تێدا بكات.
PM:11:12:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 25021
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت