نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات

‌دیدارێکی پێشوتری نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان

وێستگه‌ نیوز-

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا ده‌كات.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی شاندی پارتی بۆ كۆنگرەی ئاكپارتی، كه‌ ئێستا له‌ توركیایه‌، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد و وتی: دوای كۆنگرەی ئاكپاتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ سه‌ردانه‌كه‌ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان تاوتوێ دەكرێن و چارەسەركردنی ئەو كێشانەش باسیان لێوە دەكرێت كە لەنێوان ھەولێر و ئەنقەرە بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.


PM:09:45:18/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت