كەركوك..گەنجێك خوشكەكەی خۆی كوشت


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لە شاری كەركوك، گەنجێك خوشكەكەی خۆی كوشتووە و خۆشی رادەستی پۆلیس كردووە.

عەقید ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بە وێستگە نیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی دۆمیزی شاری كەركوك، گەنجێك هەستاوە بە كوشتنی خوشكە 15 ساڵەكەی و هۆكارەكەشی كێشەی كۆمەڵایەتییە، گەنجەكەش خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و تەرمەكەش رەوانەی پزیشكی دادیی كەركوك كراوە.


PM:09:25:18/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 15798 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت