داوای ئاشكراكردنی بودجەی هەڵبژاردن لە حزبەكان دەكرێت


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
هەڵمەتی دادپەروەری داوا دەكات حزبەكان لە ماوەیەكی كورتدا بودجەی تەرخانكراویان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا بكەن.

عەلی مەحمود، ئەندامی كەمپەینی هەڵمەتی دادپەروەری بە وێستگە نیوزی راگەیاند، وەكو ژمارەیەك چالاكوان داوا لە سەرجەم  پارت و رێكخراوە سیاسییەكان و قەوارەكانی هەڵبژاردن دەكەن بودجەی پارت هەڵبژاردنیان بە تەواوی ئاشكرا بكەن و سەرچاوەی داهاتیان رون بێت، هاوكات ئەم داواكارییە كەناڵەكانی راگەیاندن و سەربەخۆو حزبەكانیش دەگرێتەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بزانن سەرچاوەی داهاتی ئەم پارتە سیاسی و كەناڵە راگەیاندنانە  چییە و كوێیە كە دەیانەوێت دەنگیان پێبدەن.

ناوبراو داواكارە پارت و كەناڵەكان لە كورتترین ماوەدا بودجەكان رابگەیەنن تا   گومانەكان زیاتر نەبێت  و كاری سیاسیش لە كوردستان بە ئاقاری شەفافیدا بڕوات. 

بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنیش ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە.


PM:03:11:18/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت