دیارترین سه‌ركرده ئافره‌ته‌كانی داعش بناسه
وێستگه نیوز –
له ساڵی 2014دا و دوای فراوانبوونی سنووره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له شاری ره‌قه كه‌تیبه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئافره‌تانی رێكخراوه‌كه‌ی به‌ناوی ئه‌لخه‌نسا دامه‌زراند.
ئه‌ندامانی كه‌تیبه‌ی ئه‌لخه‌نسا به‌وه ناسراون كه جلوبه‌رگی تایبه‌تی له‌به‌ر ده‌كه‌ن و چه‌ك و كه‌له‌پچه هه‌ڵده‌گرن و زۆربه‌یان بیانین و زمانی عه‌ره‌بی نازانن و ژماره‌یان له‌نێوان 800 بۆ 1000 چه‌كداربوو و مووچه‌ی مانگانه‌یان زیاتر له 1500 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ئوم میقداد كه ره‌گه‌زنامه‌ی سعودی هه‌یه و به ئه‌میره‌ی ئافره‌تانی داعش ناسراوه و ته‌مه‌نی 54 ساڵه، به دیارترین سه‌ركره‌كانی كه‌تیبه‌ی ئه‌لخه‌نسا داده‌نرێت و به‌رپرسی رێكخستی كچان و ژنان بووه له پارێزگای ئه‌نبار و له كانوونی دووه‌می 2014 ده‌ستگیر كرا.
ئوم موهاجیر كه ره‌گه‌زنامه‌ی تونسی هه‌یه، یه‌كێكی تر بوو له سه‌ركرده دیاره‌كانی كه‌تیبه‌ی ئه‌لخه‌نسا و به‌رپرسی كه‌تیبه‌كه بوو له شاری ره‌قه‌ی سوریا و به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی رێكخراوه‌كه به جه‌ڵد لێدانی ئافره‌تان له بازاڕه‌كانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
یه‌كێكی تر له ئافره‌ته دیاره‌كانی داعش، سوجا دلێمی هاوسه‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش بوو و سه‌ر به‌خێزانێكه كه زۆربه‌یان داعش بوون.
باوكی سوجا یه‌كێك له گرنگترین پشتیوانه‌كان و دامه‌زرێنه‌رانی داعش بووه و به‌گوێره‌ی لێدوانی نیهاد مه‌شنوق وه‌زیری ناوخۆی لوبنان، له ئه‌یلولی 2014دا له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی له دێر عه‌تیه، كوژرا.
سوجا سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه، یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی عیراقی به‌ناوی فه‌لاح ئیسماعیل جاسم كه له 2010دا له شه‌ڕه‌كانی ئه‌نبار كوژرا و دووه‌میان له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له 2008دا و دوای سێ مانگ جیابوونه‌وه و له ئێستادا هاوسه‌ری كه‌سێكی فه‌له‌ستینییه.
ئوم حارس یه‌كێكی تره له ئه‌ندامانی كه‌تیبه‌ی ئه‌لخه‌نسا و به‌رپرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعش بووه به‌تایبه‌ت ئه‌و وێنانه‌ی كه تیایاندا چه‌كدارانی داعش سه‌ربازه سورییه‌كان سه‌رده‌بڕن.
نه‌دا معیت ئه‌لقه‌حتانی له ریزی سه‌ركرده‌كانی كه‌تیبه‌ی ئه‌لخه‌نسایه و یه‌كه‌م ئافره‌تی سعودی بووه كه له‌گه‌ڵ براكه‌ی په‌یوه‌ندی كردووه به‌داعشه‌وه و له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنم به داعشه‌وه ئه‌وه بووه كه پیاوان كه‌مته‌رخه‌م بوون له به‌ده‌مه‌وه‌چوونی بانگهێشته‌كه‌ی داعش ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌بوو ئافره‌تان بچنه ریزی ئه‌و رێكخراوه‌وه".
له‌نێو سه‌ركرده‌كانی كه‌تیبه‌ی ئه‌لخه‌نسا، عائیشه عوسمان هه‌یه كه به ئه‌میره عائیشه‌ی عیراقی 30 ساڵ ناسراوه و خه‌ڵكی دیاله‌یه و مامۆستای په‌رستاری بووه و په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی سوپای پێشووی عیراق هه‌بووه و له 2014 ده‌ستگیركرا و له گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب زیندانی كرا.
دوو خوشكه به‌ریتانییه‌كه كه ناویان سه‌لما و زه‌هره‌یه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی سۆماڵن، سه‌ركرده‌ی دیاری كه‌تیبه‌ی ئه‌لخه‌نسان، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، به‌ڵێنیان داوه نه‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان و مه‌شقیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك به‌تایبه‌تی بۆمبی ده‌ستی و چه‌كی كڵاشینكۆف كردووه.
ئه‌قسا مه‌حمودی ئینگلیزی كه به ئوم له‌یس ناسراوه، له به‌ریتانیاوه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كرد و هاته سوریا.
ئایۆن نیل له یه‌كه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر وتوندڕه‌وی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا، به مه‌ترسیدارترین ئافره‌تی به‌ریتانی كه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وییه و پشتیوانێكی به‌هێزی رێكخراوی داعش له عیراق و سوریا، وه‌سفی ده‌كات.
ئوم له‌یس هانی ئافره‌تانی ده‌دا كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش بكه‌ن سه‌ره‌ڕای بره‌ودان به وتاره‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و ئه‌ده‌بیانی رێكخراوه‌كه و به‌ڵگه‌نامه‌كانی.
هه‌روه‌ك سه‌رنجی كچانی به‌ریتانی راده‌كێشا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه بكه‌ن و دیارترین ئه‌و كچانه‌ی له‌ڕێی ئه‌وه‌وه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه، سێ كچه هه‌رزه‌كاره به‌ریتانییه‌كه‌ن به‌ناوه‌كانی شه‌میما بقیوم و ئه‌میرا عه‌باس كه ته‌مه‌نیان 15 ساڵ بوو له‌گه‌ڵ خه‌دیجه سوڵتانی ته‌مه‌ن 16 ساڵ كه له سه‌ره‌تای شوباتی 2015 په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كرد و ئوم له‌یس كارئاسانی بۆ كردن بۆ ئه‌وه‌ی له توركیاوه بچنه سوریا تا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش بكه‌ن.
له‌و ئافره‌تانه‌ی تر كه رۆڵی سه‌ركردایه‌تییان له ریزه‌كانی كه‌تیبه‌ی ئه‌لخه‌نسا هه‌بووه، سالی جۆنزی ته‌مه‌ن 54 ساڵه كه گۆرانیبێژی پێشووی راپ و دایكی دوو منداڵ بوو.
سالی چووه ریزه‌كانی داعش له سوریا و دوای ماوه‌یه‌كی كورت بووه به‌ناوبانگترین ئافره‌تی رێكخراوه‌كه و به‌رپرسیارێتی رێكخستنی كچان و ژنانی بۆ ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه پێدرا.
له حوزه‌یرانی 2017دا و له كاتی هه‌وڵدانی بۆ هه‌ڵاتنی له شاری ره‌قه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی مه‌یادینی رۆژهه‌ڵاتی سوریا، له نزیك سنووری عیراق سوریا و له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا له‌گه‌ڵ كوڕێكی كوژرا.
AM:11:40:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 8032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت