كلیپه نوێكه‌ی دكتۆره به‌لقیس بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز -
دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له كاری هونه‌ری، جارێكی دیكه دكتۆره به‌لقیس گه‌ڕایه‌وه بواری هونه‌ری و كلیپێكی نوێی تۆمار كرد و له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ره‌وه كلیپه‌كه بڵاوكرایه‌وه.
ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب كلیپه نوێكه‌ی دكتۆره به‌لقیسی بڵاوكرده‌وه كه‌ناوی "باسی تۆ"یه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ڵێت: "باسی تۆ نۆێترین به‌رهه‌می دكتۆره به‌لقیسه و له ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و تێكست دینا و دابه‌شكردن ئاریۆس و ده‌رهێنان مه‌حه‌مه‌د جه‌میل"ه.
دكتۆره به‌ڵقیس دۆسكی، له‌ساڵی 1953 له‌دایك بووه و به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له به‌غدا به‌سه‌ر بردووه، له ساڵی 1965 یه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی (وه‌ره بابڕۆین) بوو كه ته‌مه‌نی 11 ساڵ بوو، ساڵی 2002 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و ئێستا له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه و له‌كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان وانه ده‌ڵێته‌وه و خاوه‌نی زیاتر له 80 گۆرانییه.
AM:09:44:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 13808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت