ساڵی داهاتوو نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 100 دۆلار


وێستگه‌ نیوز ـ
پسپۆڕێكی بواری نەوتی عیراق پێشبینی دەكات سەرەتای ساڵی داهاتوو نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبێتەوە و به‌رمیلێك نه‌وت بگاتە نزیكه‌ی 100 دۆلار.


میدیاكانی عیراق لەزاری حەمزە جەواهیری، ئەو پسپۆڕەی نه‌وته‌وه‌ ئەوەیان ئاشكراكردووە، كە چین و ژاپۆن پێویستیان بە بڕێكی زیاتری نەوت دەبێت، بەهۆی سزاكانی سەر ئێرانییەوە هەناردەی نەوت كەمدەبێتەوە و سعودییەش ناتوانێت هەموو بۆشاییەكە پڕبكاتەوە، بۆیە نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە.

قسەكانی ئەو پسپۆڕە لەكاتێكدایە لە ماوەی ساڵی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت لە 59 دۆلارەوە بەرزبوەتەوە بۆ 72 دۆلار و پێدەچێت لە ئایندەیەكی نزیكیدا زیاتر بەرزبێتەوە.

هــ. ر


PM:09:48:17/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 4828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو