دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی ئابی 2018، ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە به‌یاننامه‌یه‌كدا سەبارەت بە بۆردومانكردنی قه‌زای شه‌نگال له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، رایگەیاند: داوا لە تورکیا دەکەیۆن هێزەکانی لە خاکی عیراق بکشێنێتەوە، بەتایبەتی لە باشیک چونکە به‌وتەی ناوبراو: "ئەوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه گوایه هه‌ماهه‌نگی لەنێوان هەردوو وڵات بۆ بۆردومانی شنگال هەبووە بەتایبەت ئەوەی کە دوای رۆژێک لە سەردانەکەی عەبادی بۆ تورکیا ئەنجامدرا، مەحجوب ئەو ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه: "هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك لەنێوان عیراق و تورکیا لەبارەی بۆردومانی ناوچەکە نەبووە".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پێویسته په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر بنه‌مای بنبڕكردنی تیرۆر بێت به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت گیانی هاوڵاتیان بپارێزرێ و له ناوچه بارگرژه‌كان دوربخرێته‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممە 15ی ئابی 2018، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری شەنگالیان بۆردومان كرد، میدیای فه‌ڕمی ئه‌و وڵاته گیان له‌ده‌ستدانی زه‌كی شەنگالی، فه‌رمانده‌ی په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند، هاوکات رۆژی پێجشەممە 16ی ئاب په‌كه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
میدیای فه‌رمی په‌كه‌كه به پشت به‌ستن به راگه‌یه‌ندراوی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی سه‌ر به‌و حزبه ئاشكرای كرد: "له ھێرشی ئاسمانی دوێنێی توركیا بۆسه‌ر گه‌لیی شیلۆی شەنگال، مام زه‌كی شنگالی، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی شه‌هید بووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه: "15ی ئابی 2018، ئیسماعیل ئوزده‌ن، ناسراو به مام زه‌كی شەنگالی، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی جڤاكی ئێزدی، كاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژیی گوندی كۆچۆ، كرایه ئامانجی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و له ئه‌نجامدا شه‌هید بوو".
زه‌كی شەنگالی له‌دایكبووی 1952ی شاری باتمانی باكوری كوردستانه و له ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا چه‌ندین به‌رپرسیارێتی هه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كه، زه‌كی شەنگالی یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن توركیاوه داواكراو بووه و ناوی له لیستی سوری سوپای توركیادا بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاش له‌وباره‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه "له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه له شنگال، فه‌رمانده‌یه‌كی په‌كه‌كه له شنگال به‌ناوی ئیسماعیل ئۆزده‌ن ناسراو به زه‌كی شەنگالی كه له لیستی داواكراوانی توركیادایه، گیانی له‌ده‌ست داوه".