مێركڵ به‌ڵێن ده‌دات په‌له له ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بكات
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌و خۆپیشاندانه ناڕازییه‌ی كه راستڕه‌وه تونده‌ڕه‌وه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌دژی سیاسیه‌ته‌كانی تایبه‌ت به كۆچ سازیانكرد، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ڵێنیدا په‌له بكات له ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داواكارییه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ شاری دریدسن له ناوچه‌ی ساكسۆنیا بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه حزبی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی كه خۆی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، چه‌ندین دروشم و هوتاف له‌دژی ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌رزكرایه‌وه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش مێركڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ده‌زانم بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران ده‌نگده‌رانی نیگه‌ران كردوه و مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی دروستكردوه ده‌وڵه‌ت نه‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا زاڵ بێت و له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت".
وتیشی: بۆمان ده‌ركه‌وتوه كه له‌م دۆخه‌دا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌تایبه‌ت پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كه بوه‌ته گه‌وره‌ترین كێشه"، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه كه حكومه‌تی فیدڕاڵیی ئه‌ڵمانیا له‌رێی ده‌ركردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌رپرسیارێتیی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت.
پێشتری بزوتنه‌وه‌ی ئه‌وروپییه نیشتمانییه‌كان دژی به موسڵمانكردنی وڵاتانی خۆرئاوا كه رێكخراوێكی دژبه ئیسلامی ئه‌ڵمانییه، خۆپیشاندانیان دژی بڕیاره‌كانی ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ڕوی په‌نابه‌راندا رێكخست.
له‌وكاته‌وه كه له ساڵی 2015 زیاترله یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌رانی زۆربه‌ی وڵاتانی موسڵمان رویان له ئه‌ڵمانیا كردوه، هه‌ستی دژبه په‌نابه‌ران له‌و وڵاته زیادیكردوه و ئه‌وه‌ش وای له حزبی "به‌دیل له‌پێناو ئه‌ڵمانیا" كه حزبێكی راستڕه‌وی توندڕه‌وه، جه‌ماوه‌ری زیاتر بێت و له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ساڵی رابردودا بگاته ناو په‌رله‌مان.
AM:11:54:17/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 12474
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت