تره‌مپ له تویته‌ر: توركیا ده‌خنكێنین
ئەردۆغان و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر ئازادکرنی قه‌شه ئه‌مریكاییه هیچ به توركیا نابه‌خشێت، به‌ڵكو "توركیا ده‌خكێنن".
له تویتێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كردویه‌تی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیویه‌تی: "هیچ ناده‌ینە توركیا بۆ ئازادكردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسن، به‌ڵكو له بری ئه‌وه توركیا ته‌نگ به توركیا هه‌ڵده‌چنین و ده‌یخنكێنین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا قه‌شه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌شی به "بارمته‌یه‌كی نیشتمانیی مه‌زن" وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه توركیا ئه‌و قه‌شه‌یه‌ی ئه‌مریكای ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه ستیڤن منوشین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتری به‌سه‌ر توركیا كرد ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره په‌له له ئازادكردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ نه‌كات.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیبوی: "به‌ھۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه ئه‌ندرێو برۆ‌نسن كه پیاوێكی كریستیانی گه‌وره و باوكی خێزانێكی شاھانه‌یه، ئه‌مریكا سزای قورس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت. پێویسته ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره بێتاوانه ده‌ستبه‌جێ رزگار بكرێ".
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دوای ئەوەی گرژی کەوتە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە واشنتن، لیرەی تورکی ژمارەی پێوانەیی لە لەدەستدانی بەهاكه‌ی تۆمارکرد كه له 17 ساڵی رابردوا به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەرپەرچی توندی ئەمریکای دایەوە و داوای لە گەلی تورکیا کرد ئاڵتون و دراوە بیانییەکانیان بگۆڕن بۆ لیرەی تورکی.
له 9ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن-ی ئه‌مریكییان له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خستیانه ژێر مانه‌وه‌ی ناچاری.
به‌رپرسانی توركیا تۆمه‌تی سیخوڕیان داوه‌ته پاڵ ئه‌و قه‌شه‌یه كه ماوه‌ی زیاترله 20 ساڵه له توركیا ده‌ژی و ده‌ڵێن كه گوایه سیخوڕیی بۆ فه‌تحوڵا گوله‌ن و لایه‌نگریی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه، له‌بری زیندانیكردنیشی، توركیا ئه‌و قه‌شه ئه‌مریكییه‌ی خستوه‌ته‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه.
AM:11:11:17/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 32466
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت