سزاكانی سه‌ر ئێران مه‌زاره‌ پیرۆزه‌كانی عیراقی چۆڵكردوه‌

‌چەند گەشتیارێکی ئێرانی لە عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

بەهۆی سزاکانی سەر ئێران، هۆتێلەکانی نەجەف کەمتر هاوڵاتیی ئێرانیی لێ دەبیندرێت و حاجیانی شیعە ناچارن لە ماڵەوە بمێنەوە و نەیەنه‌ عیراق.

ساڵانە به‌هۆی سەردانکردنی مەزاری ئیمام عەلی كوڕی ئه‌بوتالیب، ملیۆنان هاوڵاتیی شیعە ده‌كات میوانی شاری نەجەف و ئه‌وان ئەرکی جیاواز لەو شارە پیرۆزەی شیعەکان بەجێدەهێنن، به‌ڵام به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران، ئێستا ریژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له‌ ئێرانییه‌كان سه‌ردانی مه‌زاره‌ پیرۆزه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سائیب ئەبو خونەیم، سەرۆکی یەکێتی خاوەن هۆتێلەکانی نەجەف به‌ ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاندوه‌ كه‌: "زیاد لە 85%ی سەردانکەران ئێرانین".

سزاکانی ئەمریکا بوونەوەتە هۆی داشکاندنی بەهای تمەنی ئێرانی و گەشتیارانیش وەک دراوێکی بێبەها تەماشای پارەکەیان دەکەن.

فەرزاد رەزا عەلی، یەکێکە لە سەردانکەرانی مەزارگەی ئیمام عەلی لە نەجەف، سه‌باره‌ت بە هۆکاری کەمبوونەوەی سەردانکەرە ئێرانییەکا ده‌ڵێت: "تەنگەژە داراییەکان هۆکارن، تمەنی ئێرانی هیچ بایەخێکی نییە لێرە".

کەمبوونەوەی گەشتیارە ئێرانییەکان، کاریگەریی خراپی لەسەر ئابووری عیراقیش هەیە بەوەی ساڵی پار بەهۆی ئەو ژمارە زۆرە سەردانکەرەی نەجەف و کەربەلا، نزیکەی 544 هەزار عیراقی بە شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ سودی ماددییان بینیبوو.

ئه‌نجومه‌نی گەشت و گەشتوگوزاری جیهانی ئاشكرایكردوه‌ گەشتیارانی نەجەف و کەربەلا، ساڵانە بڕی 5 ملیار دۆلار بە عیراق دەبەخشن، به‌ڵام بەهۆی ئەوەی مانگی 11ی داهاتوو ئەمریکا نیازی هەیە سزای زیاتر بەسەر تاراندا بسەپێنێت، ئێستا ئێرانییەکان ناچارن بیر لە داهاتووی خۆیان بكه‌نه‌وه‌ بکەنەوە و  بەو ژمارە زۆرە نایەنە عیراق، لەبەرامبەریشدا نرخی هۆتێلەکانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا داشکێندراون و خەرجییەکانیش کەمکراونەتەوە. 


AM:09:14:17/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت