بارزانی داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه ناڕازییه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره 30ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچێت، ره‌تده‌كاته‌وه و جه‌ختی له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه پاك و بێگه‌رد بێت، داواشی له لایه‌نه كوردییه‌كان كرد به وه‌فدێكی هاوبه‌ش بچنه به‌غدا.
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه "خه‌باتمان له دژی رژێمی سته‌مكار و دیكتاتۆری بووه، نه‌ك شه‌ڕ بێت له‌نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌بدا".
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌وڵێك بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان هه‌بوو.
بارزانی وتی: "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك به خۆیدا بچێته‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵیداته‌وه، پارتیش ده‌ستی هاوكاری و برایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن"، داواشیكرد كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه به وه‌فدێكی هاوبه‌ش بچنه به‌غدا، چونكه وه‌ك وتی: "ئه‌وه پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستیاره".
سه‌رۆكی پارتی باسی له ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرد روونیكرده‌وه كه "هه‌مووان گله‌ییان هه‌یه و ده‌بێت چاكسازی بكرێت و هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێژرێت و ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی بكرێت و حكومه‌تێكی به‌هێز به پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك چاكسازی بكرێت".
راشیگه‌یاند كه "له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، باشتره بیر له هه‌ڵبژاردنێكی باش بكرێته‌وه، هه‌رچی میكانیزمه بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێت".
بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه كه "وه‌كو پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندا نین و نابن".
PM:10:34:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت