كادیرێكی كۆمه‌ڵ كه له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی بینای پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركرابوو، ئازادكرا
وێستگه نیوز –
كادیرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی كۆتایی مانگی رابردووی بینای پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركرابوو، ئازادكرا.
كه‌ناڵی په‌یام بڵاویكرده‌وه كه "حه‌مید ئیسماعیل كادیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه دوای هێرشه‌كه‌ی پاریزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابوو، ئازادكرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "حه‌مید ئیسماعیل دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی شاری هه‌ولێره و به‌مامۆستا حه‌مید ناسراوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "حه‌مید 24 رۆژ به‌ر له ئێستا به تاوانی ئه‌وه‌ی سێ ساڵ به‌ر له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر یه‌كێك له سێ ھێرشبه‌ره‌كه ماوه‌یه‌ك، سه‌ردانی حه‌میدی كردووه ده‌ستگیركرابوو".
كه‌ناڵه‌كه راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و كادیره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێره‌وه تۆمه‌تباركرابوو له‌سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانی بێ‌تاوان ده‌رچوو و ئازادكرا".
به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2018، سێ چه‌كدار چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دوای چوار كاتژمێر له ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر، چه‌كداره‌كان كوژران و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆتاییهات.
تاریق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی هه‌ولێر له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ھه‌ر سێ تیرۆریسته‌كه‌ی كوژران، سه‌ر به مه‌لا ئیسماعیل سووسه‌یی بوون، كه له‌لایه‌ن ئاسایشی ھه‌ولێره‌وه دوو ھه‌فته پێش ئێستا ده‌ستگیر كراوه و له‌به‌رده‌م دادگادا دانی به‌وه‌دا ناوه كه به‌یعه‌تی به داعش داوه".
سێ چه‌كداره‌كه كه ناویان (ره‌ھێڵ محه‌ممه‌د رۆسته‌م مووسا، له‌دایكبووی ساڵی 2002، بیلال سلێمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د، له‌دایكبووی ساڵی 2000، عه‌بدولڕه‌حمان ره‌حیم قادر حوسێن، له‌دایكبووی ساڵی 2002)، قوتابیی قۆناغی ئاماده‌یی، ھاوڵاتیی ھه‌رێمی كوردستان و دانیشتووی شاری ھه‌ولێر- گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێ بوون.
له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر كارمه‌ندێكی پۆلیس به‌ناوی ئەحمەد سەلیم گەردی، لەدایکبووی ساڵی 1983، كه 16 ساڵە پۆلیسە و ئەوە دووەمجارییەتی لە ئەرکدا بریندار بوو.
ئه‌حمه‌د باوکی پێنج منداڵە و دانیشتووی گەڕەکی باداوەی شاری هەولێرە، گولـلەکە بەر شانی چەپی کەوتووە و برینەکەی مەترسیدار نییە.
هاوكات به‌هۆی پەلامارە چەكدارییەكەی دوێنێی سەر بینای پارێزگای هەولێر، چاییچیه‌كی پارێزگا شەهید بوو.
چایچییه‌كه ناوی فەرحان شەقڵاوەییە، مەسیحییە و تەمەنی 55 ساڵە، لەكاتی هەڵمەتی كۆنترۆڵكردنەوەی بینای پارێزگای هەولێردا بەسەختی بریندار بوو و دواتر گیانی لەدەست دا.
PM:10:12:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 21796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت