نه‌وه‌ی نوێ: له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ناچینه به‌غدا
وێستگه نیوز -
جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ناچنه به‌غدا، بۆ رێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه‌كه مه‌رجیان هه‌یه.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له زاری كاوه عه‌بدولقادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بڵاویكرده‌وه كه "ناكرێت پارتی و یه‌كێتی ئه‌م هه‌موو كاره نایاسایی و ساخته‌كاری و سته‌مه له هاوڵاتیان بكه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌و جوت حیزبه پێكه‌وه دابنیشن و بچنه به‌غدا".
كاوه عه‌بدولقادر وتی: "پێمان سه‌یره ئه‌و چوار حیزبه‌ی سه‌ره‌تا زۆر دروشمی گه‌وره‌یان به‌رز ده‌كرده‌وه و باسی بایكۆت و نه‌چوونه به‌غدایان ده‌كرد، كه‌چی ئێستا ده‌ڵێن ده‌رگای گفتوگۆیان بۆ یه‌كێتی و پارتی كراوه‌یه ".
ئاشكراشیكرد كه "نه‌وه‌ی نوێ ئاماده‌یه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه‌كه‌دا بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چوار مه‌رجیان هه‌یه، كه بریتین له‌وه‌ی ئه‌و چوار لایه‌نه له حكومه‌تی خۆجێیی بكشێنه‌وه و هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی نه‌بن و پاره له پارتی و یه‌كێتی وه‌رنه‌گرن و هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵدا نه‌به‌ستن و له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتی و یه‌كێتیشدا نه‌چنه به‌غدا".
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا كه رۆژی 12ی ئایاری رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ توانی چوار كورسی به‌ده‌ست بهێنێت و بووه چواره‌م هێز له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.
PM:09:01:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت