خانمه پزیشكێكی به‌ناوبانگی جوانكاری گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –
له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عیراق، خانمه پزیشكی به‌ناوبانگی جوانكاری ره‌فیف ئه‌لیاسری گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌وباره‌وه به سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاند كه ره‌فیف ئه‌لیاسری خانمه پزیشكی جوانكاری بە مردوویی گەیەنراوەتە نه‌خۆشخانه‌ی شێخ زاید له ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
سه‌یف به‌در وتی: "ده‌ستبه‌جێ ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت و هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی بزانرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه چاوه‌ڕوانی راپۆرتی پزیشكی دادی ده‌كه‌ن بۆ روونكردنه‌وه‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی كه هه‌شت بۆ 10 رۆژی پێده‌چێت.
ره‌فیف ئه‌لیاسری له ساڵی 1985 له‌دایكبووه و یه‌كێكه له خانمه پزیشكه ناسراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و
خاوەنی سەنتەری باربی بۆ جوانکاری خانمانە و له ئازاری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن رێكخراوی فه‌ره‌نسی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئاشتی وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی رێزی لێ‌نرا.
PM:07:35:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 37058
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت