قوباد تاڵه‌بانی بۆ پارتی: به‌رده‌وام بن له‌هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستن و رێكخستنی نێوماڵی كوردستانه‌كه‌مان
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی یادی 72 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیواداره پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و حزبه‌كانی تری كوردستان به‌رده‌وام بن له‌هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستن و رێكخستنی نێوماڵی كوردستانه‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا.
ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زرانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ولایه‌نگرانی پارتی كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی نووسیویه‌تی: "پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ له‌خه‌باته و رۆڵێكی دیاری هه‌بووه بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و قوربانییه‌كی زۆریشی له‌و پێناوه‌دا داوه".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "هیوادارین پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌ن وحزبه‌كانی تری كوردستان به‌رده‌وام بن له‌هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستن ورێكخستنی نێوماڵی كوردستانه‌كه‌مان".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان كاك نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ولایه‌نگرانی پارتی
سڵاوێكی گه‌رم ...
به‌بۆنه‌ی یادی 72 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین، به‌هیواین هه‌رده‌م له‌پێشكه‌وتندا بن له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
ئاشكرایه كه پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ له‌خه‌باته و رۆڵێكی دیاری هه‌بووه بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و قوربانییه‌كی زۆریشی له‌و پێناوه‌دا داوه، بۆیه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه به‌گه‌رمی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی تێكۆشه‌ران وكه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
له‌كۆتاییدا هیوادارین پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌ن وحزبه‌كانی تری كوردستان به‌رده‌وام بن له‌هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستن ورێكخستنی نێوماڵی كوردستانه‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا وهه‌موومان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی گرژییه‌كان له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیان وبه‌هێز كردنی كوردستانه‌كه‌مان.
دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هه‌رشادو سه‌رفراز بن.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
16ی ئابی 2018
PM:07:12:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت