پۆلیس: هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی مینه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه له سنووری شارباژێر هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی مینه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئابی 2018، هاوڵاتییه‌ك له گوندی چناره‌ی شێخه‌ڵ مارینی سه‌ربه ناحیه‌ی زه‌لان به‌هۆی مینه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا" .
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ":دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه كرا".
پۆلیس ده‌ڵێت: "هاوڵاتییه‌كه به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هاوڵاتییه‌كه ناوی (أ. أ. ر.)ه و له‌دایكبوی ساڵی 1972 ه".
راشیگه‌یاند كه له ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی زه‌لانه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
PM:06:59:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 5148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت