"كێشه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینیی ھێزه‌كانی ناوخۆ چاره ده‌كرێت"
وێستگه نیوز -
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كێشه‌ی كه‌میی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ھێزه‌كانی ناوخۆ چاره ده‌كرێت و مووچه‌ی فه‌رمانگه مه‌ده‌نییه‌كانیش ھاوشێوه‌ی ئه‌منیی ده‌كرێت.
دكتۆر سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌باره‌ت به پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی كه‌میی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ھێزه‌كانی ناوخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند كه "ئێمه پێشنیارێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ چاره‌كردنی ئه‌و پرسه و ئێستا سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خه‌ریكی دیراسه‌كردنی پێشنیاره‌كه‌ی ئێمه‌یه".
دكتۆر سامی جه‌لال وتی: "ئێمه ھێزه‌كانی ناوخۆ پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه و كێشه‌ی كه‌میی مووچه‌كانیان له كاتی خانه‌نشینبوونیان چاره ده‌كرێت".
وتیشی: "له پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی مووچه‌ی خانه‌نشینیدا ئه‌و بابه‌ته باس كراوه، یان مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی ناوخۆ زیاد ده‌كرێت، یانیش رێگه‌ی دووه‌م جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینیی یه‌كگرتووی عیراقه، كه ھیچ مووچه‌یه‌ك له چوارسه‌ت ھه‌زار كه‌متر نابێت و به‌ره‌وسه‌ر ده‌بێت".
دكتۆر سامی جه‌لال، زانیارییه‌كی دیكه‌یشی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانگه مه‌ده‌نییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كرد و روونی كرده‌وه كه "پێشنیارێكی دیكه‌مان بۆ حكوومه‌ت به‌رز كردووه‌ته‌وه تا مووچه‌ی فه‌رمانگه مه‌ده‌نییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت ھاوشێوه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌منییه‌كانی دیكه بكرێت و زیاد بكرێت، واته به‌رده‌وام له‌ھه‌وڵداین بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت".
PM:06:19:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 32650
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت