واده‌ی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌رانی هه‌رێم درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوز -
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌رانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی ئه‌یلول درێژكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له‌پێناو كار ئاسانی بۆ هاوڵاتییان هه‌رێمی كوردستان و ره‌خساندنی هه‌لی زیاتر بۆ هاوڵاتیان بۆ سه‌ردانیكردنی ناوه‌نده‌كان، بڕیاریانداوه له ئه‌مڕۆ 2018/8/16 ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌تا كاتژمێری 3:30 خوله‌كی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 2018/8/18 درێژبكرێته‌وه.
به پێی بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران له رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه به‌ڕووی هاوڵاتیاندا كراوه‌یه.
بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمیش به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانی.
PM:05:34:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت