بەرهەم ساڵح پەیامیك ئاڕاستەی پارتی دەكات

‌بەرهەم ساڵح

وێستگە نیوز-
بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەرورەری پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دەكات و دەڵێت، بەو ئومێدەی ئەم یادە ببێتە مایەی ئەوەی لەم ھەلومەرجە ھەستیارەی عیراق و ھەرێمی كوردستاندا ھەموو لایەك لە سۆنگەی بەرپرسیاری و رەچاوكردنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلەكەمان، بپرژێینە سەر ئەوەی بەرنامەی تۆكمە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەگەرو پێشھاتەكان گەڵاڵە بكەین.

بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە پەیامێكدا بۆ  مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و ‎ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەو حزبە پیرۆزبایی  یادی ٧٢ ساڵەی حزبەكەیان لێكردوون.

بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە "بەو ئومێدەی ئەم یادە ببێتە مایەی ئەوەی لەم ھەلومەرجە ھەستیارەی عیراق و ھەرێمی كوردستاندا ھەموو لایەك لە سۆنگەی بەرپرسیاری و رەچاوكردنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلەكەمان، بپرژێینە سەر ئەوەی بەرنامەی تۆكمە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەگەرو پێشھاتەكان گەڵاڵە بكەین و یەكڕیزی بە ئاراستەی خێری وڵاتەكەمان و چاكەی ھاوڵاتیان و تێپەڕاندنی قەیرانەكان دەستەبەر بكەین".

‏‎ناوبراو روونیكردۆتەوە "دەمانەوێ دووپاتی بكەینەوە كە سەرەڕای ناكۆكی و جیاوازی و رەخنەكان لەسەر ئاستی ناوخۆ، ھەلومەرجی سیاسی عیراق و ناوچەكەو  ئاراستەی گۆرانكاریەكان ئەركی ئەوە دەخاتە سەر ھەموو لایەكمان كە  گفتوگۆیەكی نیشتمانی فراوان دەست پێبكات بە مەبەستی دەربازبوون لە  دۆخی چەقبەستووی سیاسی و چارەسەرێكی گشتگیر بۆ كێشەكان و ئامادەكاری بۆ قۆناغی داھاتوو و بەدورگرتنی كوردستان لەو مەترسیانەی بەڕێوەن، بۆ ئەوەی بەیەكەوە ئەو دۆخە چاوەڕوانكراوە بە قازانجی گەلەكەمان و ئارامی و خۆشگوزەرانی خەڵك و پێگەیەكی بەھێزتر لە ناو ھاوكێشەی سیاسی ناوچەكەدا دەستەبەربكەین".

ئەمڕۆ 72 ساڵ تێپەڕی بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنگرانی ئەو حزبە لە شارەكانی كوردستان چاكییان ئەنجامدا.


PM:04:28:16/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 7052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو