ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر 3 كۆمپانیادا ده‌سه‌پێنێت
گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سزای سێ كۆمپانیا ده‌دات كه یه‌كێكیان روسییه و تۆمه‌تباری كردن به هاوكاریكردنی كۆریای باكوور.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر هاوكاریكردنی كۆریای باكوور، سزا به‌سه‌ر سێ كۆمپانیادا ده‌سه‌پێنێت.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی روسیا ئه‌لیه‌وم، ئه‌و سێ كۆمپانیایه‌ی سزادراون بریتین له كۆمپانیای "بروفینیت"ی روسی و كۆمپانیای "دالیان سان مون ستار إنترناشنال لوجیستیكس تریدینغ"ی چینی و كۆمپانیای SINSMSی سه‌نگافوری.
كۆمپانیا روسییه‌كه له شاری ناخودكای رۆژهه‌ڵاتی دووری روسیا تۆماركراوه و له بواری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریاییدا كارده‌كات.
پێشتر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا روسیای تۆمه‌تبار كرد به‌پێشێلكردنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كۆریای باكوور و سزای به‌سه‌ر بانكی "ئاگرۆسۆیۆز"دا سه‌پاند.
لای خۆیه‌وه روسیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و جه‌ختی له پابه‌ندبوون به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دژی كۆریای باكوور و به‌رنامه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كه‌ی كرده‌وه.
PM:09:08:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت