بانكی ناوه‌ندیی عیراق: به‌غدا به دۆلار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ناكات
وێستگه نیوزـ
بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاند كه ماوەیەکی زۆرە به‌غدا به دراوی دۆلار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ناكات، چونكه تاران سود له‌و دراوه نابینێت.
مه‌حمود داغر، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆسه داراییه‌كان له بانكی ناوه‌ندیی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران زۆر ده‌مێكه قه‌ده‌غه كراوه و ئه‌وه كاری ئه‌مڕۆ نییه، له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا سیستمی بانكیی عیراق به دۆلار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كردوه.
وتیشی: سه‌رجه‌م بانكه‌كانی عیراق خراونه‌ته‌ژێر چاودێریی تونده‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئێران هیچ سودێك له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار ناكات، به‌ڵكو زیاتر پشتی به دراوه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت یۆرۆ به‌ستوه، هه‌ربۆیه دابه‌زینی تمه‌ن به‌مجۆره زۆره‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئێران زۆر ده‌كه‌وێت.
سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام واشنتن سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و رۆژی دووشەممە 6ی ئابی 2018، ترەمپ واژووی لەسەر گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران کرد و به‌وه‌ش رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پێشتر و له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی له‌باره‌وه دابوو.
رۆژی سێشه‌ممه 7ی ئابی 2018، تره‌مپ دوایین هەڵوێستی لەسەر ئەو بڕیارەی راگەیاند و سزاكانی سه‌ر ئێرانی واژوو كرد و خستییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی: "ئابڵوقەکانی سەر ئێران بە فەرمی چەسپان، ئەمانە دژوارترین ئابڵوقەن تا ئێستا سەپابن".
ترەمپ دەشڵێت: "لە مانگی 11، ئابڵوقەکان دەچنە قۆناغێکی دژوارترەوە، هەرکەسێک بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا ناکات، من تەنها داوای ئاشتی جیهانی دەکەم، هیچی دیکە!".
ئەمریکا ناڕازییە لە هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستتێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە و دەیەوێت لە رێگای سزاکان فشاری تەواو دروستبکات تا تاران لە پەلهاوێشتن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەشیمان بکاتەوە، تارانیش هەم رەتیدەکاتەوە و هەمیش سورە لەسەر ئەوەی سزاکانی ترەمپ چۆک بە کۆماری ئیسلامی دانادەن.
بڕیاروایه له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، ئه‌مریكا بەشی دووەمی سزاکانی بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێتەوە، لەم بەشەدا هەناردەکردنی نەوت و گازی ئێرانی قەدەغە دەکرێت، ئه‌مریكا ده‌ڵێت هه‌ر وڵات و لایەنێک هاوردەی ئەم دوو سەرچاوە سەرەکییەی داهاتی ئێران بکات، ئه‌ویش روبەڕوی سزاکانی واشنتن دەبێتەوە.
PM:03:04:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت