كۆشكی سپی: سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنین
وێستگه نیوز –
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له دۆسێی قه‌شه برۆ‌نسن رووی نه‌داوه، وڵاته‌كه‌ی سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رپرسێكی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته توركیا كه فشاری زیاتری ئابووری ده‌خاته‌سه‌ر گه‌ر ئاماده‌نه‌بێت قه‌شه برۆ‌نسن ئازاد بكات.
ئه‌و په‌یامه تونده‌ی ئه‌مریكا دوای رۆژێك له كۆیوونه‌وه‌ی نهێنی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌ردار كیلیچ باڵیۆزی توركیا له ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن دێت.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه جۆن بۆڵتن هۆشداری داوه‌ته باڵیۆزه‌كه‌ی توركیا كه ئه‌مریكا هیچ ته‌نازولێك ناكات.
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به ئاژانسی رۆیته‌رزی وت: "تا ئێستا هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له دۆسێی قه‌شه برۆ‌نسن رووی نه‌داوه".
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆشكی سپی وتی: "ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه زۆر توندده‌بێت و سه‌رۆك تره‌مپ پابه‌نده به گێڕانه‌وه‌ی قه‌شه برۆ‌نسن بۆ نیشتمان".
وتیشی: "گه‌ر هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك روونه‌دات، له چه‌ند رۆژ و هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی تر دژی توركیا ده‌گرینه‌به‌ر".
به‌رپرسه‌كه روونیكرده‌وه كه "رێوشوێنه‌كانی تر ره‌نگه سزای ئابووری بێت و گه‌ر ئه‌نجامی نه‌بێت فشاره‌كان زیاتر ده‌بن".
له ماوه‌كانی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: "به‌ھۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه ئه‌ندرو برۆ‌نسن كه پیاوێكی كریستیانی گه‌وره و باوكی خێزانێكی شاھانه‌یه، ئه‌مریكا سزای قورس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت. پێویسته ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره بێتاوانه ده‌ستبه‌جێ رزگار بكرێ".
دواتریش مایك پینس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆتایی كۆنگره‌ی ئازادییه ئایینیه‌كان كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سازكرابوو، به‌ناوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووریی توندی له توركیا كرد ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن، قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئازاد نه‌كه‌ن و نه‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌مریكا.
مایك پینس وتی: "به‌ناوی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی توركیا و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌م كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه: پێویسته یان قه‌شه ئه‌ندرۆ ئازاد بكه‌ن، یان خۆتان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سزا ئاماده بكه‌ن".
له 9ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن-ی ئه‌مریكییان له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ماوه‌ی زیاترله 20 ساڵه له‌و وڵاته ده‌ژی.
به‌رپرسانی توركیا تۆمه‌تی سیخوڕیان داوه‌ته پاڵ ئه‌و قه‌شه‌یه و ده‌ڵێن كه گوایه سیخوڕیی بۆ فه‌تحوڵا گوله‌ن و لایه‌نگریی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه، له‌بری زیندانیكردنیشی، توركیا ئه‌و قه‌شه ئه‌مریكییه‌ی خستوه‌ته‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه.
PM:10:37:14/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 6908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت