عه‌بادی: پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران نابین، به‌ڵام...
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه پابه‌ندی سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران نابن، به‌ڵام له مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا به دۆلار مامه‌ڵه ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی هه‌فتانه‌یدا وتی: "هه‌ڵوێستمان روونه كه ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ له خاكی عیراقه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی: "پابه‌ندبوونمان له مه‌سه‌له‌ی ئێران ئه‌وه‌یه كه مامه‌ڵه به دراوی دۆلار ناكه‌ین نه‌ك پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته بین".
پێشتر و له 7ی ئه‌م مانگه‌دا عه‌بادی رایگه‌یاند كه پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران ده‌بن، چونكه نایانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران‌دا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنیدا رێگه نه‌دات ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌گه‌ڵ تاران‌دا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له ئه‌مریكادا كار بكه‌ن.
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه هه‌ردووكیان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی عیراقن تا دێت زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاره‌كانی عه‌بادی ده‌خاته بارودۆخێكی قورسه‌وه.
PM:11:42:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت