سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی: به‌غدادی مردوی سه‌ر جێگایه
ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی رێکراوی داعش
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه خه‌لیفه‌كه‌ی داعش به‌هۆی گورزێكی ئاسمانییه‌وه له خاكی سوریا پێكراوه و ئێستا مردوی سهرجێگایه.
سایتی سۆرمهیه نیوز له‌زاری ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له گورزێكی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق له سوریا پێكراوه و وه‌ك مردوی لێهاتووه و له‌سه‌ر جێگا كه‌وتوه.
سه‌رچاوه‌كه به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان ئاشكرایكردوه كه ئه‌و گورزه ئاسمانییه له مانگی حوزه‌یرانی 2018 له گروپێكی چه‌كدارانی داعش له سوریا وه‌شێنراوه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هه‌واڵگریی ورد بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌و گورزه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، له‌نێو برینداره‌كانیش خه‌لیفه‌كه‌ی داعشه كه به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه به سه‌ختی بریندار بووه و به‌هۆیه‌وه ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی بهجێبهگهیهنێت و ئێستاش ده‌كرێت له ریزی مردوان هه‌ژمار بكرێت.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه له 8ی ئایاری 2018 به‌رپرسێكی عیراقی وتبوی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هێشتا زیندوه و له ناوچه سنورییه‌كانی سوریایه له نزیك سنوری عیراق.
له‌وكاته‌دا ئه‌بو عه‌لی به‌سری، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌واڵگری و بنبڕكردنی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكایی راگه‌یاندبوو كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستیان به‌غدادی له ناوچه‌ی جهجین-ی سوریایه له پارێزگای رققه كه 18 كیلۆمه‌تر له خایك عیراقه‌وه دوره.
به‌سری ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوو ماوه‌یه‌كی كه‌مه ئه‌و زانیارییانه‌یان ده‌ستكه‌وتوه و خۆشیان بۆ گورزێكی هاوبه‌شی عیراقی و سوری و ئێرانی ئاماده‌كردوه تا له پێگه‌كه‌ی به‌غدادیی بوه‌شێنن.
PM:04:22:13/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 5680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت