داعش چهند چهكدارێكی حهشدی شهعبی و هێزه عیراقییهكانی كوشت
چەکدارێکی داعش لە کاتی هێرشیان بۆ سەر هێزە ئەمیەکانی عیراق
وێستگه نیوز ـ
چەکدارانی داعش لە چەند هێرشێکیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شعبی، ژمارهیهك سەرباز و چەکداری حەشدی شهعبیان كوشت.
بەگوێرەی ههواڵی پێگهی ئەعماقی سەر بە داعش، لە رێگەی بۆمبێکی لکێنەرەوە، لە نزیک گوندی جەمسە لە باکووری شاری شرگات، سێ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.
پێگهكه بڵاویشیكردووهتهوه: "لە گوندی خەزران، دەستڕێژی گوللـە لە چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی کراوە و بەهۆیەوە، حەوت چەکدار کوژرا و برینداربوون".
ئهوهشی وتووه: "هەمەرێکی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵی لە گوندی هەرارە لە باشووری حەمام عەلیل کراوەتەوە ئامانج، لە ئەنجامدا، ئامر سرییەک کوژراوە و پاسەوانەکەشی بە سەختی بریندارە".
داعش راشیگهیاندووه: لە گوندی سەف توس، لە رێگای بۆمبی چێندراو، دوو چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی کووشتووە.
لە چەند ناوچەیەکی عیراق، داعش دەستی بە چالاکی کردۆتەوە و لە هەندێک ناوچەش، مەترسی تەواویان بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.
PM:05:19:12/08/2018
ئهم بابهته 13374
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت