سه‌مای kiki به گۆرانی كوردی
وێستگه نیوز –
له گرته ڤیدیۆییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سه‌مای kiki بڵاوكرایه‌وه كه كچێك له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانییه‌كی كوردی سه‌ماكه ده‌كات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا كچه كوردێكه كه پێده‌چێت خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بێت، له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داده‌به‌زێت و سه‌مای kiki ده‌كات.
چیرۆكی سه‌مای kiki له پێشكه‌شكارێكی به‌رنامه‌ی The Shiggy Showه‌وه ده‌ستپێكرد كه له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانیی In My Feelingsی گۆرانیبێژێكی كه‌نه‌دی به‌ناوی دریك سه‌مای كرد.
له‌وه‌وه خه‌ڵكی كه‌وتنه لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌مایه به‌جۆرێك له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانیان دێنه ده‌ره‌وه و ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ڕوات و ئه‌وانیش له ته‌نیشتیه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن.
لاساییكردنه‌وه‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا، هه‌ندێك له ئۆتۆمبیله‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی هاتونه‌ته ده‌ره‌وه و سه‌ماكه‌یان ئه‌نجامداوه، هه‌ندێكیش سه‌ركه‌وتو نه‌بون و توشی روداو بوون.
AM:10:42:12/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 67060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت