‌كه‌ش و هه‌وای‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ راگه‌یه‌ندرا

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ به‌رده‌وامبوونی‌‌ كاریگه‌ری‌ نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی‌ ‌ گه‌رمی وه‌رزی‌ ساڵانه‌‌، سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌‌ 2018/8/10 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم و شاری‌ كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 42، سلێمانی 40، دهۆك 41، كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 11ی ئابی‌ 2018 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم و شاری‌ كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت.

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 41، سلێمانی 40، دهۆك 40، كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.


AM:11:07:10/08/2018






ئه‌م بابه‌ته 16248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو