‌بە وێنەو ڤیدیۆ..فیستیڤاڵی پێكەوەژیان و ئاشتی لە سلێمانی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لە شاری سلێمانی فیستیڤاڵی پێكەوەژیان و ئاشتی بەڕێوەچوو كە تیایدا چەند نمایشێك ئەنجامدران.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە هاوڵاتیان، لە رۆژی جیهانی گەلان، بە چاودێری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تۆڕی هەماهەنگی پێكهاتەكان، فیستیڤاڵی پێكەوەژیان و ئاشتی بەڕێوەچوو.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ رۆژی گەلە رەسەنەكانە و كوردیش یەكێكە لە گەلە رەسەنەكانی دنیا، ئەمڕۆش لە پایتەختی رۆشتبیری ئەم رۆژە بەرز رادەگیرێت و دەریدەخات سلێمانی و كوردستان شوێنێكن بۆ قبوڵكردنی یەكدی، هەر پێكهاتەیەك بە ئازادانە گوزارشت لە ئاین و نەتەوەیان دەكەن.

هەروەها ئاوات حیسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگە كە رۆژی جیهانی نەتەوە رەسەنەكانە و سازكردنی ئەم فیستیڤاڵەش نیشانی دەدات پێكەوەژیان لە كوردستان هەیە و هەشت ئاین بەئازادانە دەژین.

هەر لە نمایشەكەدا لەلایەن گروپی هەڵپەڕكێی شارێ لە دهۆك چەند نمایشێكی هەڵپەڕكێ سازكرا.








PM:11:01:09/08/2018
















ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌