‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر بایه‌خ به‌ سامانی ئاوی هه‌رێم ده‌دات
‌دكتۆر ئۆستن

وێستگه‌ نیوزـ

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له ‌هه‌ولێر ‌سامانی ئاوی هه‌رێمی كوردستانی به‌لاوه‌ گرنگه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیمینارێكی بۆ شاره‌زایان و جوتیاران ئه‌نجامدا.
 
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌:" ئاساییشی ئاو گرنگیه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ بانگهێشتی دكتۆر بارنی ئۆستنمان كرد سه‌ردانی عێراق بكات".
 
كونسوڵخانه‌كه‌ ده‌ڵێت:" دكتۆر ئۆستن یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئه‌و پسپۆڕانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ كار له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كه‌ن، له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت، مامۆستایانی زانكۆ ، خوێندكاران، جوتیاران و ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان ،باسی ئه‌و ستراتیجیه‌ سه‌ركه‌ووتووانه‌ی كرد كه‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌گیرنه‌به‌ر و به‌سوودن بۆ هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كه‌م ئاوی."
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" هه‌روه‌ها باسی شێوازه‌كانی ئاودان و ته‌كنیكه‌ سه‌رده‌میه‌كانی ئاودێریكردنی كرد كه‌ له‌ ڕێگه‌یانه‌وه‌ ده‌تواندرێت پارێزگاری له‌ بڕێكی زۆر ئاو بكرێت له‌ سێكته‌ری كشتوكاڵ.


PM:10:40:09/08/2018












ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌