بۆچی كاتێك كه‌سێك گیان له ده‌ست ده‌دات ده‌بێت ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری بكرێت
پزیشکی دادوەری کاتێک توێکاری بۆ تەرم دەکات
وێستگه نیوز ـ
پزیشکان لاشە و جه‌ستەی مرۆﭪ ده‌پشکنن تا هــۆکاری مــردنی بزانن، سـەیری ئه‌ندامـه‌کـانی جـه‌سته‌ی مـردووەکە ده‌که‌ن، تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر پیکهاته‌کانی ده‌که‌ن.
زۆر جار هـاوڵاتیان ده‌پرسن چی پێویستی به پشکنین هـه‌یه کاتێک ئه‌و که‌سه‌ی که گیان لەدەستدەدات، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری مردن به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که به گومان بێت زۆر گرنگه.
پزیشکان بۆپشکنینی مردو هەندێک هۆکاری تایبه‌تیان هــه‌یه خوێندکارانی کـۆلێژە پزیشکییەکان بە مەبەستی توێژینەوە زانستیەکان و بـۆ وەرگــرتنی زانست و زانیاری زیـاتر لـەسه‌ر هەناوی مرۆﭪ نەخۆشیەکان و هۆکاری مردنەکەی په‌یدا بکه‌ن.
هەروەها زۆرێك له خه‌ڵكی پێش ئه‌وه‌ی گیان لەدەستبده‌ن وەسیەت ده‌که‌ن کە ئه‌ندامه‌کانی جەستەی خـۆیان دوای ئەوەی مردن پێشکـه‌شی بە پزیشکه‌کان بکه‌ن و پزیشکه‌کـانیش ده‌ست به کاری خۆیان ده‌که‌ن.
چه‌ند هۆكارێكی دیكه وا ده‌كه‌ن كه پێویسته كاتێك كه‌سێك گیان له ده‌ستده‌دات ببرێته پزیشكی دادوه‌ری و بۆ ئه‌وه‌ی له رووی ته‌ندروستیه‌وه مردنه‌كه‌ی پشتڕاست بكرێته‌وه.
هــ. ر
PM:07:03:08/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 44782
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت